ستایلی ڕەسەنت بدۆزەرەوە

ڤالا پلاتفۆڕمێکی کوردییە بۆ کڕین و فرۆشتنی جل و پێداویستییەکانی ستایل. فرۆشیار بێ کۆمیشن دەفرۆشێت و هەموو کوردستان دوکانەکەی دەبینێت؛ کڕیاریش هەموو دوکانەکان لە یەک شوێندا دەدۆزێتەوە.

هانس و هالە، کارەکتەرەکانی ڤالا
سفر کۆمیشنبۆ فرۆشیار
پارە لە کاتی گەیاندنبۆ کڕیار
پەیوەندی و سۆشیال میدیا

هەموو ڕێگاکانی گەیشتن بە ڤالا

فۆڵۆمان بکە تا دوکان و ستایلە نوێیەکان ببینیت، یان ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیمەکەمان قسە بکە.

جل و بەرگ پێڵاو بۆن کاتژمێر جانتا ئێکسسوارات چاویلکە جوانکاری
بۆ فرۆشیار

هەموو کوردستان دوکانەکەت دەبینێت، بێ کرێی شوێن و بێ کۆمیشن

فرۆشیاری دوکانفرۆشیاری ئۆنلاینبراندبەرگدروودیزاینەرکۆفرۆشکۆلێکەردرۆپ شیپەر

هانس، کارەکتەری ڤالا
تۆ تەنها بفرۆشەدروستکردنی ئەکاونت، جەرد و حیساب، هەمووی لەسەر ڤالایە.
یەکەم ١٠٠ دوکان: چەند مانگێکی بەخۆڕایی و ڕیکلامی تایبەتژمارەکە سنووردارە. ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە و جێگای دوکانەکەت دڵنیا بکە.
جێگاکەم دڵنیا بکە
چۆن دەست پێدەکەیت؟

تەنها ١٠ خولەک، بێ هیچ پارەیەک

١

پەیوەندیمان پێوە بکە

لە واتسئاپ نامەمان بۆ بنێرە، یان تەلەفۆنمان بۆ بکە.

٢

دێینە لات

تیمی مەیدانی سەردانت دەکات و ئەکاونتەکەت بۆ دروست دەکات.

٣

دەست بە فرۆشتن بکە

یەکەم ١٠ کاڵات بۆ زیاد دەکەین و دوکانەکەت بۆ کڕیارانی هەموو کوردستان ئامادە دەبێت.

پرسیارە باوەکان

ئەو پرسیارانەی فرۆشیاران لێمان دەکەن

ئەگەر کۆمیشن وەرناگرن، چۆن قازانج دەکەن؟

لە ڕێگەی ئابوونە و ڕیکلامەوە، نەک لە فرۆشەکانی تۆ؛ بۆیە پێویست ناکات نرخەکانت بەرز بکەیتەوە.

کاتم نییە فێری ئەپێکی نوێ ببم، چی بکەم؟

پێویست ناکات. خۆمان ئەکاونتەکەت دروست دەکەین و یەکەم ١٠ کاڵات بۆ زیاد دەکەین.

پەیجی ئینستاگرامم هەیە، بۆچی ڤالام پێویستە؟

ڤالا لە پاڵ ئینستاگرامەکەت کار دەکات، نەک لە جیاتی. کڕیاری نوێ بێ بووست دەتدۆزێتەوە، فرۆشەکانی ئینستاگرامیشت لە حیساب و جەردەکەتدا تۆمار دەکرێن.

نرخی ئابوونەکە چەندە؟

لە سەرەتادا بەخۆڕاییە. دواتر نرخەکەی لە یەک بۆ دوو سپۆنسەری فەیسبووک کەمترە و بە بەردەوامی کڕیارت بۆ دەهێنێت.

پارەی فرۆشەکانم چۆن پێدەگات؟

پارەدان لە کاتی گەیاندندایە. کۆمپانیای گەیاندن پارەکە لە کڕیار وەردەگرێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە تۆ؛ ڤالا پارەکەت لای خۆی ناهێڵێتەوە.

بۆ کڕیار

ستایلەکەت لە هەموو دوکانەکان بدۆزەرەوە، لە یەک شوێندا

لە جیاتی ئەوەی بازاڕ بە بازاڕ و پەیج بە پەیج بگەڕێیت، جل و بۆن و ئێکسسواراتی دوکانە کوردییەکان لە یەک ئەپدا دەبینیت و بەراوردیان دەکەیت.

پارە لە کاتی گەیاندن

پارەکە تەنها کاتێک دەدەیت کە کاڵاکەت گەیشتە دەستت.

ڕەنگ و قەبارەی ڕوون

پێش کڕین هەموو وردەکارییەک دەبینیت؛ پێویست ناکات نامە بنێریت و چاوەڕێ بیت.

فرۆشیاری متمانەپێکراو

پێش ئەوەی هەر فرۆشیارێک بێتە سەر ڤالا، تیمەکەمان سەردانی دەکات و دەیناسێت.

ڤالا کۆین

کاتێک ڤالا بە هاوڕێکانت دەناسێنیت، ڤالا کۆین کۆ دەکەیتەوە.

هالە، کارەکتەری ڤالا
ستایلی ڕەسەنی خۆتلە دوکانە کوردییەکانەوە تا بەردەم دەرگاکەت.
ئەپی ڤالا

ئەپەکە دابەزێنە

بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید. فرۆشیار لە ڕێگەیەوە دوکانەکەی بەڕێوە دەبات و کڕیاریش لێیەوە دەکڕێت.

ڕا و پێشنیار

دەنگی تۆ ڤالا باشتر دەکات

پێشنیار، ڕەخنە یان پرسیارێکت هەیە؟ بۆمان بنووسە. هەموو نامەیەک دەخوێنینەوە و وەڵامی دەدەینەوە.

نامەکەت بە ئیمەیڵ دەگاتە تیمی ڤالا.